ئێستا گوێمان لێبگرن: بۆردوومانەکان ڕاگرن!

واژۆی نامەکە بکەن کە داوای کۆتاییهێنان بە بۆردوومانەکانی سەر سنوور دەکات

چالاکییەک بنوێنە

گەر وەک رێکخراوێک بەشدار دەبیت. تکایە ئاماژە بە ناوەکەی بکە.

بۆ بەڕێزان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان

‎وەك پشتگیریەك لە كەمپینی ”ئێستا گوێمان لێبگرن ، بۆردوومانەكان ڕاگرن” كە لە كوردستانی عێڕاق لە لایەن ئەو خەڵكانەوە سەرپەرشتی دەكرێت كە ڕاستەوخۆ كاریگەری هەبووە لەسەریان و كەسانی خۆشەویستیان لە دەستداوە بە هۆی بۆردوومانەكانەوە، ئێمە كە لە خوارەوە ناو و واژۆی خۆمان تۆماركردووە داوا لە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەین كە: 

  • ‎بەزوویی گفتوگۆیەكی ئاشتیانە لەگەڵ حكومەتەكان و گرووپە چەكدارەكانی بەشدار لەو ململانێیانە ئەنجامدات بۆ كۆتایهێنانی بە شێوازێكی ئاشتیانەو ناتوندوتیژیانە. 
  •  ڵێكۆڵینەوە و قەرەبووی زیانلێكەوتووان و کوژراوانی مەدەنی بكرێت كە بە هۆی بۆردوومانەكانی سەر سنوورەوە بووە. 
  • ناساندنی ئەوانەی بە هۆی بۆردوومانەكانەوە کوژراون وەك قوربانی توندوتیژی ململانێكان و ڕاستكردنەوەی هۆكاری كوشتنیان لەسەر وەفاتنامەكانیان. 
  •  كۆبوونەوە لەگەڵ ئەو خێزانانەی كە بە هۆی بۆردوومانەكانەوە ئەندامانی خێزانەكانیان لە دەستداوە بە هۆی بەردەوامی توندوتیژیەكان لە ناوچەی نیشتەجێبوونیان. 

‎لەگەڵ ڕێزی واژۆكاران

پاڵپشتی وپشتیوانی ئەندامانی کەمپینی “ئیستا گوێمان لێبگرن: بۆردوومانەکان ڕاگرن” بکەن لە کوردستانی عێڕاق.

واژۆی ئەم نامە کراوەیە بکەن کە ئاراستەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکرێت کە داوا کراوە چالاکی بنوینن بۆ کۆتایی هێنان بە گشت بۆردوومانەکانی سەر سنوور و بەدەم داخوازی ئەوانەوە بچن کە بۆردوومانەکان کاریگەری خراپی هەبووە لەسەریان.

چەند خولەکێک لایدابوو لە نیوەڕۆی ١٠ ی تەمموز ٢٠١٩، زەیتونی ١٨ ساڵ دەستی کردبوو بە ئامادەکردنی خوانی نیوەڕۆ بۆ خۆی و دووبراکەی. سیروانی (١٦ ساڵ) و عەلی (٢١ساڵ)، کاتێک بۆمبارانەکان دەستیپێکرد و لە نزیک کێڵگەی خەیارو تەماتەی خێزانەکە تەقیەوە لە بەرزاییەکانی بەربزین(لە ناوچەی سیدەکان لە کوردستانی عێڕاق). سێ خوشک و براکە دەبوایە لەوێ بمانایەتەوە بۆ کارکردن لە کێڵگەی خەیار و تەماتەکە دوای ئەوەی ئەندامانی تری خێزانەکەیان ڕۆیشتن بۆ بەشداریکردن لە پرسەیەک لە شارۆچکەکەیان لە دیانا.  

بە ووتەی دانیشتوانی ناوچەکە، هیزەکانی ئێران ناوچەی بەربزینیان بۆمباران کرد بۆ ماوەی زیاتر لە کاژێرێک کە نزیکەی ٤٠ بۆمب بووە، ئەوەی کوژرا زەیتوون بوو هەروەها عەلی و سیروان بە قورسی زامدار دەبن. پزیشکەکان ١٦ پارچە تۆپ لە جەستەی عەلی دەردێنن. چاوێکیشی لە دەستدەدات و ئاسەواری برینێکی دژوار لەسەر قاچ و پێ یەکی بەجێدێڵێت. پارچەیەکئش لە ئانیشکی سیروان دەچەقیت.

بۆ زیاتر لە ٣٠ ساڵە حکومەتی تورکیاو بەم دوایانەش حکومەتی ئێران بەشدارن لە ئۆپەراسێۆن و بۆردوومانەکانی سەرسنوور لە دژی گرووپە چەکدارە جۆراوجۆرەکان لە سنوورەکانی کوردستانی عێڕاق. ئەم بۆردوومانانە ژیانی لە زۆرێک لە خیزانەکان ستاندۆتەوە لە کوردستانی عێڕاق. هەرچەندە حکومەتەکانی تورکیا و ئێران نکولی ئەوە دەکەن کە هیرشەکانیان ئامانج لێی خەلکی مەدەنی بیت. لە ٢٠١٨ وە، تورکیاو ئێران ئامانجی بۆردوومانەکانیان زیادیکردووەو، قوربانیانی مەدەنی بەردەوام لە هەڵکشاندایە.

لە ٢٠١٩سوپای تورکیا زیاتر لە ٣٥٠ بۆمبی ئاراستەی سنوورەکانی هەرێمی کوردستانی عێڕاق کردووە کە لە نێویاندا ئۆتۆمبێل و ڕێگەی نێوان گوندەکان کراونەتە ئامانج.

لە ٢٧ ی حوزەیرانی ٢٠١٩، سوپای تورکیا موشەکیکی ئاراستەی ئۆتۆمبێلی عبدوڵلە ئاڵی مینا کردوو خۆی و کچەکەی کوردستان و کوڕە ١٧ ساڵانەکەی هەریاد کوژران، هەر بەهۆی تەقینەوەکەوە پێنج ئەندامی تری خێزانەکەی برینداربوون کە یەکێکیان هاوسەرەکەیەتی. ئەوان لە گەڕانەوەدا بوون بۆ ماڵەوە کە ڕۆژێک پێشتر لە گەشتێکدا چووبون بۆ ئەرزو باخی خێزانەکەیان لە گوندی ئاشقۆڵکە لە نزیک سەنگەسەر. ڕاپۆرتە بەراییەکان باسیان لەوە دەکرد کە ئۆتۆمبێلێکی پەکەکە لە ناوچەکە بووەو هەر بۆیە سوپای تورکیا هەردووکیانی کردۆتە ئامانج.

پێویستییەکی هەنووکەییە کە گفتوگۆی ئاشتیانەو و دیبلۆماسیانە لە نێوان لایەنە بەشداربووەکانی ئەم ململانێیانە بێتە ئاراوە.

ئەندامانی جڤاتی لە هەموو کوردستانی عێڕاق دەنگیان یەکگرتووە لە کەمپینی “ئێستا گوێمان لێبگرن: بۆردوومانەکان ڕاگرن”. ئەم کەمپینە داوای بەپەلەی راگرتنی ئەو بۆردومانانەی سەر سنووردەکات کە بوونەتە مایەی کاریگەری نەرێنی لەسەر ژیانی زۆرێک کە لەو هەرێمە دەژین. هاوکار و پشتیوان بن. واژۆی نامەکە بکان کە چوار ڕەوتی سەرەکی بۆتە ئامانجی کەمپینەکە.