دیارنەمانی | ڕۆژنامەوانی سەربەخۆ

شێروان شێروانی

پشتگیری لە ڕۆژنامەنووس شێروان شێروانی بکە کە بەهۆی ئاشکراکردنی گەندەڵییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراقەوە ڕفێنراوە.

Read in english

بەمەبەستی فشار خستنە سەر حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئاشکراکردنی شوێنی شێروان شێروانی و دەستبەجێ ئازادکردنی، ئەم نامەیە واژۆ بکە.

شێروان شێروانی ڕۆژنامەوانێکی سەربەخۆیە کە چەندین ساڵە کاری لەسەر خستنەڕووی گەندەڵیەکانی حکومەت کردووە. هەر لەو کاتەوەی کە شێروان دەستیکردووە بە ئاشکارکردنی گەندەڵیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، حکومەت هەوڵیداوە شێروان بێدەنگ بکات. لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ گروپێکی ١٠ کەسی چەکداری نەناسراو دەچنە ناو ماڵی شیروان و دەستبەسەر کۆمپیوتەرەکەی و ئامێری تۆماری دەنگی و کامێراکەیی و مۆبایلەکەیدا دەگرن. پاشان گرووپەکە دەمانچە دەخەنە سەر سەری شێروان بەبەرچاوی هاوژینەکەی و منداڵەکانی پاشان دەیڕفێنن. تاوەکوو ئێستا شوێنی شێروان شێروانی نادیارە.

«بەیاننامەی تیمی کوردستانی عێراقی CPT، سەبارەت بە سزادانی چالاکوانان و ڕۆژنامەوانانی سەربەخۆی بادینان»
 
دادگا بڕیاری شەش ساڵ زیندانیکردنی بۆ پێنج لە ڕۆژنامەوانان و چالاکانی بادینان دەرکرد و شێروان شێروانی باسی لەوەکرد کە لەکاتی لێکۆڵینەوەدا ئەشکەنجەدراوە.
ئەمڕۆ، ڕۆژی ١٦ی شوباتی ٢٠٢١، لەدوای دوو ڕۆژ لە بەڕێوەچوونی پڕۆسەی دادگاییکردن لە یەکێک لە دادگاکانی ھەولێر، شێروان و شێروانی و ڕۆژنامەوانانی سەربەخۆ ئەیاز کەرەم و گوھدار زێباری و ھەرەوھا چالاکانی مەدەنی بواری مافی مرۆڤ شڤان سەعید و ھاریوان عیسا بە شەش ساڵ زیندانیکردن سزادران بە بیانووی ھەوڵدان و ئامادەکاری بۆ ڕێکخستنی چالاکی توندوتیژی دژ بە دەوڵەت.
 
ئەو بەڵگانەی کە پێشکەش بە دادگاکران، بریتی بوون لەچەند گفتوگۆیەکی کەسی کە دەتوانرێت خوێندنەوەی جیا جیای بۆ بکرێت. وەھەروەھا کۆمەڵێک وێنە کە بۆ کاری ڕۆژنامەوانی بەکاربردرابوون. لە ھەمانکاتدا گفتوگۆکانیان لەگەڵ ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان سەبارەت بە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە ھەرێمی کوردستانی عێراقدا وەک بەڵگەی تاوان ئاماژەیان پێدرا.
لە کاتی پشوێکی کورتی دادگاییکردنەکەدا، شێروان کە لەگەڵ چوار زیندانی تری بادیناندا لەناو قەفەسی ھۆڵی دادگادا بوو، بەو ئەندامانی تیمی CPT ڕاگەیاند کە لەناو دادگادا ئامادەییان ھەبوو، کە ناوبراو ئەشکەنجە و ئازار دراوە. ھەروەھا شێروان داوای لە CPT کرد کە پەیامێکی ناوبراو بۆ ڕایگشتی بخەنەڕوو. شێروان لە پەیامەکەیدا گوتی،”چالاکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بەیەکگرتوویی بمێننەوە و ئەوەی کە لە توانایاندایە بیکەن بۆ فشارخستنەسەر حکومەتی ھەرێم بەمەبەستی گێڕانەوەی دادپەروەری بۆ زیندانیانی بادینان.”
 
لە کۆتایی دادگاییکردنەکەدا، شێروان بەدەنگێکی بەرز گوتی، “لایەنە سیاسیە دەسەڵاتدارەکانی حکومەتی ھەرێم، دادوەر و دادگا و دەسەڵاتی دادوەری بەکاردەھێنن بۆ سەرکوتکردنی ئازادی ڕادەربڕین لەھەرێمی کوردستاندا.”
 
بەرئەنجامی چاودێریکردنی پڕۆسەی دادگاییەکە لەلایان CPT و ڕێکخراوەکانی تری مافی مرۆڤ قسەکانی شێروان شێروانی پشتڕاستدەکەنەوە. پارێزەرانی ئەنجومەنی ئاسایش ھیچ بەڵگەیەکی ڕاستەوخۆ و بڕواپێھێنەریان پێشکەش نەکرد کە تۆمەتەکانیان بۆ چالاکوانان و ڕۆژنامەوانانی بادینان بسەلمێنێت. لەگەڵ ئەوەشدا بە تاوان ھەژمارکردنی پەیوەندی بەستن بە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ سەبارەت بە ئازادی و مافە مەدەنییەکان، دەستوەردانی سیاسیە بۆ کپکردنی دەستپێشخەرییە مەدەنییەکانی مافی مرۆڤ، کە تیایدا پەیوەندی کردن لەگەڵ دەزگاکانی مافی مرۆڤ وەک لێدان لە ئاسایش و یەکێتی دەوڵەت پێناسەدەکرێت.
 
ئەندامانی تیمی CPT بەقوڵی نیگەرانی خۆیان دەدەبڕن سەبارەت بەم پڕۆسەیە کە تیایدا مافە مەدەنی و سەرەتاییەکان بە ئامانج دەگیرێن و دەبنە ھۆی تێکدانی ژیانی ئەوانەی کە ڕاستییەکان ئاشکرا دەکەن و بەڕووی توندوتیژیدا دەوەستنەوە. ئێمە ھیوای سەلامەتی و پارێزراوی بۆ ڕۆژنانەمەوانان و چالاکانی بادینان و خێزانەکانیان دەخوازین.
 
وەک ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتی بواری مافەکانی مرۆڤ، تیمی کوردستانی عێراقی CPT، بانگەواز لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەندی عێراق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوە ناحکومییەکان دەکات کە لە دژی ئەو بڕیارە نادادپەروەرییە ھەڵوێست وەربگرن بۆ دڵنیابوونەوە لەسەروەری و سەربەخۆیی یاسا لەکاتی تێھەڵچوونەوەی بڕیارەکەی دادگا.
 
_____________________
 

بەمەبەستی فشار خستنە سەر حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئاشکراکردنی شوێنی شێروان شێروانی و دەستبەجێ ئازادکردنی، ئەم نامەیە واژۆ بکە.

 لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ گروپێکی ١٠ کەسی چەکداری نەناسراو, دەچنە ناو ماڵی شیروان و دەستبەسەر کۆمپیوتەرەکەی و ئامێری تۆماری دەنگی و کامێراکەی و مۆبایلەکەیدا دەگرن. پاشان گرووپەکە دەمانچە دەخەنە سەر سەری شێروان بەبەرچاوی هاوژینەکەی و منداڵەکانی پاشان دەیڕفێنن. هەر لەدوای دەستگیرکردنی شێروان، هاوژینەکەی، ڕووگەش عیزەالدین محی الدین، بۆ “سی پی تی” باسی لە ڕووداوەکە کرد. خانەوادەی شێروان شێروانی تاوەکو ئێستا نازانن لە چ شوێنێکە. 

چەند ڕۆژێک پێش ڕفاندنی شێروان، ناوبراو لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووک پۆستێکی ڕەخنەئامێزی لەسەر مەسروور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوکردبۆوە، بەگوێرەی ڕاپۆرتی “کۆمیتەی پاراستنی ڕۆژنامەنووسان” CPJ، شێروان داوای لە ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان کردبوو کە بەرپرسیارێتی بخەنە ئەستۆی سەرۆکی حکومەت سەبارەت بە تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنوسان و چالاکوانان لە کوردستانی عێراقدا. هەر لەدوای بڵاوکردنەوەی ئەو پۆستە لە فەیسبووک شێروان دەڕفێندرێت.

بۆ چەندین ساڵ، شێروان وەک ڕۆژنامەنووسێکی سەربەخۆ کاری دەکرد بۆ خستنەڕووی گەندەڵیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان. شێروان و خانەوادەکەی بەردەوام لە ژێر هەڕەشەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ژیانیان دەگوزەران لەو کاتەوەی باسی لە گەندەڵیەکانی حکومەت دەکرد. لە ٢٠١٧ دا، شێروان و خانەوادەکەی ڕووبەڕووی جۆرەها هەڕەشەی مەرگ بوونەوە لەلایەن هێزی نهێنی و ئاسایشی حکومەتی هەرێمەوە. لەوکاتەدا  شێروان پەیوەندی بە تیمی سی پی تی کوردستانی عێڕاقەوە کرد و داوای داکۆکیکردن و یاوەریکردنی خۆی و خێزانەکەی کرد. 

تیمی سی پی تی کوردستانی عێڕاق هەموو ئەو هەڕەشە و دەستگیرکردن و ڕفاندنانەی شێروان شێروانی لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە بەبەڵگە کردووە. دوایین ڕفاندنی شێروان شێروانی زۆر بەڕوونی ئەوە دەردەخات کە حکومەتی هەرێمی کوردستان تاوان بەرامبەر ئازادی ڕادەربڕین ئەنجام دەدات، بەتایبەتی بەرامبەر بەو ڕۆژنامەنووسانەی کە گەندەڵیەکانی حکومەت ئاشکرا دەکەن. 

ئێمە داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین کە شوێنی شێروان شێروانی ئاشکرا بکەن و دەستبەجێ ئازادی بکەن. لەگەڵمان بن، پشتگیری لە شێروان بکەن و لەڕێگەی واژۆکردن لەسەر ئەم سکاڵانامەیە داوای ئازادی بۆ شێروان شێروانی بکەن.

بەڕێزان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان،

ئێمە داواتان لێدەکەین کە شوێنی شێروان شێروانی ئاشکرا بکەن و دەستبەجێ ئازادی بکەن. لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ گروپێکی چەکداری نەناسراو، شێروان شێروانی لە ماڵەکەی خۆیدا دەڕفێنن. لەو کاتەوەی ڕفێنراوە، خانەوادەی شێروان هیچ زانیاریەکیان لەسەری نییە و نازانن لە کوێ یە.

چەند ڕۆژێک پێش ڕفاندنی شێروان شێروانی، ناوبراو بە ئاشکرا داوایکرد کە حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرپرسیارێتی تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنوسان و چالاکوانانی مافی مرۆڤ لە کوردستانی عێراقدا لە ئەستۆ بگرێت. هەر لەدوای بڵاوکردنەوەی پۆستەکەی لەسەر هەڵگرتنی بەرپرسیاریەتی تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنوسان لەلایەن حکومەتەوە، شێروان شێروانی لەلایەن گروپێکی چەکداری نەناسراوەوە ڕفێندرا.

لە ماددەی ١٩ ی جاڕنامەی جیهانی بۆ مافەکانی مرۆڤ کە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچیوەی یاسادا ناساندویەتی،  هاتووە کە هەموو کەس مافی دەربڕینی ئازادی و بیروبۆچونی خۆی هەیە، هەروەک شێروان شێروانی کە ئازادانە مافی ئەوەی هەیە کە داوای کردبوو حکومەت شەفاف تر بێت و بەرپرسیاربێت لە ژیانی هەموو تاکێک کە لە سایەی فەرمانڕەوایەتیدا دەژی . 

داواکردنی شەفافیەت لە حکومەت نابێت وەک تاوان هەژمار بکرێت. ئازادی ڕادەربڕین و بۆچوونی کەسێک وەک ڕۆژنامەنووس تاوان نییە. ئێمە داوای پاراستنی مافی گشت ڕۆژنامەنوسان دەکەین لە کوردستانی عێراقدا. بە مافی شێروان شیروانیشەوە.  

ئێمە داواتان لێدەکەین کە شوێنی شێروان شێروانی ئاشکرا بکەن و دەستبەجێ ئازادی بکەن. بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە لای خێزانەکەی

لەگەڵ ڕێزی

تیمەکانی بونیاتنەری ئاشتی لە کوردستانی عێڕاق

نامەكە واژۆ بكە. ناوی خۆت تۆماربكە.

ئیمێڵێكی ئۆتۆماتیكت پێدەگات بۆ دڵنیابوونەوەی كە تۆ واژۆت بۆ چالاكیەكە كردووە. ئەو زانیاریانەی دەستەبەری دەكەیت بۆ فرۆشتن و بەكرێدان و بەشدارپێكردن نییە بۆ لایەنی سێیەم.

ئازادی بۆ زیندانیانی بادینان

دیارنەمانی | ڕۆژنامەوانی سەربەخۆ

شێروان شێروانی

پشتگیری لە ڕۆژنامەنووس شێروان شێروانی بکە کە بەهۆی ئاشکراکردنی گەندەڵییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراقەوە ڕفێنراوە.

Read in english

بەمەبەستی فشار خستنە سەر حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئاشکراکردنی شوێنی شێروان شێروانی و دەستبەجێ ئازادکردنی، ئەم نامەیە واژۆ بکە.

نامەكە واژۆ بكە. ناوی خۆت تۆماربكە.

ئیمێڵێكی ئۆتۆماتیكت پێدەگات بۆ دڵنیابوونەوەی كە تۆ واژۆت بۆ چالاكیەكە كردووە. ئەو زانیاریانەی دەستەبەری دەكەیت بۆ فرۆشتن و بەكرێدان و بەشدارپێكردن نییە بۆ لایەنی سێیەم.

شێروان شێروانی ڕۆژنامەوانێکی سەربەخۆیە کە چەندین ساڵە کاری لەسەر خستنەڕووی گەندەڵیەکانی حکومەت کردووە. هەر لەو کاتەوەی کە شێروان دەستیکردووە بە ئاشکارکردنی گەندەڵیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، حکومەت هەوڵیداوە شێروان بێدەنگ بکات. لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ گروپێکی ١٠ کەسی چەکداری نەناسراو دەچنە ناو ماڵی شیروان و دەستبەسەر کۆمپیوتەرەکەی و ئامێری تۆماری دەنگی و کامێراکەیی و مۆبایلەکەیدا دەگرن. پاشان گرووپەکە دەمانچە دەخەنە سەر سەری شێروان بەبەرچاوی هاوژینەکەی و منداڵەکانی پاشان دەیڕفێنن. تاوەکوو ئێستا شوێنی شێروان شێروانی نادیارە.

بەمەبەستی فشار خستنە سەر حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئاشکراکردنی شوێنی شێروان شێروانی و دەستبەجێ ئازادکردنی، ئەم نامەیە واژۆ بکە.

 لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ گروپێکی ١٠ کەسی چەکداری نەناسراو, دەچنە ناو ماڵی شیروان و دەستبەسەر کۆمپیوتەرەکەی و ئامێری تۆماری دەنگی و کامێراکەی و مۆبایلەکەیدا دەگرن. پاشان گرووپەکە دەمانچە دەخەنە سەر سەری شێروان بەبەرچاوی هاوژینەکەی و منداڵەکانی پاشان دەیڕفێنن. هەر لەدوای دەستگیرکردنی شێروان، هاوژینەکەی، ڕووگەش عیزەالدین محی الدین، بۆ “سی پی تی” باسی لە ڕووداوەکە کرد. خانەوادەی شێروان شێروانی تاوەکو ئێستا نازانن لە چ شوێنێکە. 

چەند ڕۆژێک پێش ڕفاندنی شێروان، ناوبراو لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووک پۆستێکی ڕەخنەئامێزی لەسەر مەسروور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوکردبۆوە، بەگوێرەی ڕاپۆرتی “کۆمیتەی پاراستنی ڕۆژنامەنووسان” CPJ، شێروان داوای لە ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان کردبوو کە بەرپرسیارێتی بخەنە ئەستۆی سەرۆکی حکومەت سەبارەت بە تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنوسان و چالاکوانان لە کوردستانی عێراقدا. هەر لەدوای بڵاوکردنەوەی ئەو پۆستە لە فەیسبووک شێروان دەڕفێندرێت.

بۆ چەندین ساڵ، شێروان وەک ڕۆژنامەنووسێکی سەربەخۆ کاری دەکرد بۆ خستنەڕووی گەندەڵیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان. شێروان و خانەوادەکەی بەردەوام لە ژێر هەڕەشەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ژیانیان دەگوزەران لەو کاتەوەی باسی لە گەندەڵیەکانی حکومەت دەکرد. لە ٢٠١٧ دا، شێروان و خانەوادەکەی ڕووبەڕووی جۆرەها هەڕەشەی مەرگ بوونەوە لەلایەن هێزی نهێنی و ئاسایشی حکومەتی هەرێمەوە. لەوکاتەدا  شێروان پەیوەندی بە تیمی سی پی تی کوردستانی عێڕاقەوە کرد و داوای داکۆکیکردن و یاوەریکردنی خۆی و خێزانەکەی کرد. 

تیمی سی پی تی کوردستانی عێڕاق هەموو ئەو هەڕەشە و دەستگیرکردن و ڕفاندنانەی شێروان شێروانی لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە بەبەڵگە کردووە. دوایین ڕفاندنی شێروان شێروانی زۆر بەڕوونی ئەوە دەردەخات کە حکومەتی هەرێمی کوردستان تاوان بەرامبەر ئازادی ڕادەربڕین ئەنجام دەدات، بەتایبەتی بەرامبەر بەو ڕۆژنامەنووسانەی کە گەندەڵیەکانی حکومەت ئاشکرا دەکەن. 

ئێمە داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین کە شوێنی شێروان شێروانی ئاشکرا بکەن و دەستبەجێ ئازادی بکەن. لەگەڵمان بن، پشتگیری لە شێروان بکەن و لەڕێگەی واژۆکردن لەسەر ئەم سکاڵانامەیە داوای ئازادی بۆ شێروان شێروانی بکەن.

بەڕێزان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان،

ئێمە داواتان لێدەکەین کە شوێنی شێروان شێروانی ئاشکرا بکەن و دەستبەجێ ئازادی بکەن. لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ گروپێکی چەکداری نەناسراو، شێروان شێروانی لە ماڵەکەی خۆیدا دەڕفێنن. لەو کاتەوەی ڕفێنراوە، خانەوادەی شێروان هیچ زانیاریەکیان لەسەری نییە و نازانن لە کوێ یە.

چەند ڕۆژێک پێش ڕفاندنی شێروان شێروانی، ناوبراو بە ئاشکرا داوایکرد کە حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرپرسیارێتی تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنوسان و چالاکوانانی مافی مرۆڤ لە کوردستانی عێراقدا لە ئەستۆ بگرێت. هەر لەدوای بڵاوکردنەوەی پۆستەکەی لەسەر هەڵگرتنی بەرپرسیاریەتی تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنوسان لەلایەن حکومەتەوە، شێروان شێروانی لەلایەن گروپێکی چەکداری نەناسراوەوە ڕفێندرا.

لە ماددەی ١٩ ی جاڕنامەی جیهانی بۆ مافەکانی مرۆڤ کە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچیوەی یاسادا ناساندویەتی،  هاتووە کە هەموو کەس مافی دەربڕینی ئازادی و بیروبۆچونی خۆی هەیە، هەروەک شێروان شێروانی کە ئازادانە مافی ئەوەی هەیە کە داوای کردبوو حکومەت شەفاف تر بێت و بەرپرسیاربێت لە ژیانی هەموو تاکێک کە لە سایەی فەرمانڕەوایەتیدا دەژی . 

داواکردنی شەفافیەت لە حکومەت نابێت وەک تاوان هەژمار بکرێت. ئازادی ڕادەربڕین و بۆچوونی کەسێک وەک ڕۆژنامەنووس تاوان نییە. ئێمە داوای پاراستنی مافی گشت ڕۆژنامەنوسان دەکەین لە کوردستانی عێراقدا. بە مافی شێروان شیروانیشەوە.  

ئێمە داواتان لێدەکەین کە شوێنی شێروان شێروانی ئاشکرا بکەن و دەستبەجێ ئازادی بکەن. بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە لای خێزانەکەی

لەگەڵ ڕێزی

تیمەکانی بونیاتنەری ئاشتی لە کوردستانی عێڕاق

ئازادی بۆ زیندانیانی بادینان

CPT Action is an initiative of Community Peacemaker Teams inviting activists, advocates and allies to take action for peace.

Connect with us for up-to-date news on actions and ways you can participate.

Your contribution sustains our work

Every donation makes a difference

worldwide contributions
Building partnerships to transform violence and oppression
Learn what we stand for

Individual donations make up 60% of our budget

canadian donations
Skip to content