لە بەرواری ٢١ی ئابی ٢٠٢٠دا، چالاکوانان و ڕۆژنامەنووسانی بادینان پێکەوە خۆپیشاندانێکیان ڕێکخست بۆ ئەوەی فشاربخەنە سەرحکومەتی هەرێمی کوردستان کە مووچەی فەرمانبەرانی حکومی و مامۆستایان بدات، کە ٦ مانگ دەبوو مووچەیان وەرنەگرتبوو. حکومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامی بۆ خۆپیشاندانەکە ئەوە بوو کە مامۆستایان و ڕۆژنامە نووسانی بە هاندانی خەڵکی بۆ خۆپیشاندان و توندوتیژی دژی حکومەت تۆمەتبار کرد دواتر هەر یەکە لە بەدەل بەرواری و ئومێد بەڕوشکی و نزیکەی ٤٥ چالاکوان و ڕۆژنامەنووسی تر بەبێ بوونی فەرمانی دادوەر لەلایەن دەسەڵاتدارانی ناوچەکەوە دەستگیرکران.
لە ڕۆژی ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠دا، ڕۆژنامەوانان ئەیاز کەرەم و گوهدار زێباری، وەهەروەها چالاکوانانی کۆمەڵگەی مەدەنی شڤان سەعید و هاریوان عیسا بەهۆی قسەکردن لەسەر گەندەڵییەکانی حکومەت لەلایەن دەسەڵاتدارانی ناوچەکەوە دەستگیرکران. ئەیاز کەرەم و گوهدار زێباری و شڤان سەعید و هاریوان عیسا، بەهەمان شێوەی بەدەل بەرواری و ئومێد بەڕوشکی خەڵکی دەڤەری بادینانن.
ئازادی ڕادەربڕین و ئەنجامدانی خۆپێشاندان، بەبەردەوامی وەکو تاوان لە کوردستانی عێراقدا لێیدەڕواندرێت، بەتایبەتی ئەنجامدانی خۆپێشاندانی ناڕەزایەتی بۆ قەرەبووکردنەوە و پیدانی موچەی فەرمانبەرانی حکومی. تیمی کوردستانی عێراقی “سی پی تی” نیگەرانی خۆی دەردەبڕێت لە زیادبوونی دەسترێژییەکان و دەستگیرکردنی ڕۆژنامەوانان وچالاکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە دەڤەری بادینان، وەهەروەها نیگەرانین لە بە تاوان هەژمارکردنی ئازادی ڕادەربڕین لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە.
زۆرێک لەو چالاکوان و ڕۆژنامەوانانەی کە بەشداریان کردبوو لە ڕێکخستنی خۆپێشاندانەکانی ئەمساڵی بادیناندا، بە کەفالەت ئازادکراون بێجگە لە بەدەل بەرواری، ئومێد بەروشکی، ئەیاز کەرەم، گوهدار زێباری، شڤان سەعید و هاریوان عیسا.
بەدەل بەرواری، ئومێد بەروشکی، ئەیاز کەرەم، گوهدار زێباری، شڤان سەعید و هاریوان عیسا، هەموویان لە شوێنێکی نەزانراودا دەستبەسەرکراون. خانەوادەی ئەو زیندانییانە چەندین جار هەوڵیانداوە کە بە کەفالەت ئازادیان بکەن و داوایان لە حکومەت کردووە کە شوێنی ئەو زیندانییانەیان بۆ ئاشکرا بکەن، بەڵام دادگا ڕەتی کردۆتەوە کە ئەو چالاکوان و ڕۆژنامەوانانە ئازاد بکات، وە دەسەڵاتدارانی حکومەتیش ئاشکراکردنی شوێنی ئەو زیندانیانەیان ڕەتکردۆتەوە.
ئێمە داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین کە دەستبەجێ بەدەل بەرواری، ئومێد بەڕوشکی، ئەیاز کەرەم، گوهدار زێباری، شڤان سەعید و هاریوان عیسا لە زیندان ئازاد بکەن.
لەگەڵمان بن بۆ پشتگیری و واژۆکردنی نامەی پشتیوانیمان بۆ بەدەل بەرواری، ئومێد بەڕوشکی، ئەیاز کەرەم، گوهدار زێباری، شڤان سەعید و هاریوان عیسا. هەروەها واژۆی سکاڵانامەکە بکەن بۆ ئازادبوونی ئەو چالاکوانانە.
ئەیاز کەرەم، بۆ ماوەی ١١ ساڵ وەکو ڕۆژنامەوان کاری کردووە. لە گەرمەی شەڕ و هێڕشەکانی داعشدا بۆسەر سوریا، ئەیاز پەیامنێری کەناڵی ئێن ئاڕ تی بوو، لە ڕۆژئاوا. وەهەرەوەها ئەیاز خاوەنی چەندان ڕاپۆرتی ڕۆژنامەوانییە لەسەر بۆردوومانەکانی تورکیا بۆسەر خاکی هەرێمی کوردستان. لەماوەی ژیانی ڕۆژنامەوانی و چالاکوانی خۆیدا ئەیاز ١٧ جار دەستگیرکراوە بەهۆی چالاکییەکانی و کارکردنی لەسەر ئاشکراکردنی مەلەفەکانی گەندەڵی. دواجار لە ڕۆژی ٢٢ی تشرینی یەکەمدا ئەیاز کەرەم ڕفێندرا و تائێستاش شوێنی زیاندانیکردنی نەزانراوە.
گوهدار زێباری خەڵکی قەزای ئاکرێیە لە پارێزگای دهۆک و ١٠ ساڵ لەمەوبەر وەک ڕۆژنامەوان دەستی بە کارکردن کردووە. کاری هەواڵنێری بۆهەردوو کەناڵەکانی ئێن ئاڕتی و سپێدە کرووە. بەهۆی ئاشکراکردنی مەلەفەکانی گەندەڵییەوە، گوهدار چەندین جار ڕووبەڕوی هەڕەشەی مەرگ بۆتەوە. لەڕۆژی ٢٢ی تشرینی یەکەمەوە گوهدار بۆ شوێنێکی نادیار ڕفێنراوە.
شڤان سەعید، مامۆستای ئاینی و چالاکوانی کۆمەڵگەی مەدەنییە. لە ساڵی ٢٠١٨دا بەهۆی ئەو وتارانەی کە لەڕۆژانی هەینیدا پێشکەشی دەکردن و بانگەوازی بۆ دادپەروەری لە حکومەتی هەرێم دەکرد و ڕەخنەی لە بەرپرسان دەگرت، شڤان لە پیشەکەی دوورخرایەوە. دواتر شڤان بوو بە چالاکوانی کۆمەڵگەی مەدەنی و لەو ڕێگەیەوە داکۆکی لە دادپەروەری و یەکسانی دەکرد. بەهۆی ڕێکخستنی خۆپێشاندانێک لەدژی دواکەوتنی موچەی فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەڕۆژی ١٨ی ئابی ٢٠٢٠دا، دەستگیرکرا و دوای چەند ڕۆژێک مانەوەی لە زینداندا ئازادکرا. دوای ئازادکردنیشی لە ڕۆژی ٢٢ی تشرینی یەکەمدا، شڤان لەلایەن گروپێکی چەکدارەوە ڕفێندرا و تائێستاش شوێنی زیندانیکردنی شڤان نەزانراوە.
هاریوان عیسا، مامۆستای قۆناغی بنەڕەتییە و لە هەمان کاتدا چالاکوانی کۆمەڵگەی مەدەنیشە. دوابەدوای ڕەخنەگرتن لە حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر گەندەڵی بەرپرسان و شکستهێنانیان لە پێدانی موچەی فەرمانبەران، چەند جارێک هاریوان ڕووبەڕوی هەڕەشەی مەرگ و دەستگیرکردن بۆوە. لەڕۆژی ٢٢ی تشرینی یەکەمدا، هێزێکی ئەمنی سەربە لایەنی دەسەڵاتداری ناوچەکە هاریوان عیسایان دەستگیرکرد و لەڕۆژی دەستگیرکردنیەوە تائێستا شوێنی زیندانیکردنی ناوبراو نەزانراوە.
ئومێد بەروشکی دوو ساڵ لەمەوبەر دەستی بەکاری ڕۆژنامەوانی کردووە. بەهۆی ڕێکخستنی خۆپێشاندان و سەرنج خستنە سەر گەندەڵییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئومێد چەند جارێک دەستگیرکراوە. ئومێد لە ٢١ی ئابی ٢٠٢٠ وە لە زیندانە. ئەو ڕۆژە دەستگیرکرا لەبەر ئەوەی چووبووە ناو خۆپیشاندانەکانی ڕۆژنامەنووسان و مامۆستایان بۆ ئەوەی فشار بخەنە سەر حکومەت بەمەبەستی پێدانی مووچەی هەموو ئەو فەرمانبەرە حکومیانەی کە موچەیان وەرنەگرتووە.
بەدەل بەرواری ماوەی ٢٤ ساڵە مامۆستایە و لەهەمانکاتدا بۆماوەی چەندین ساڵە چالاکوانی کۆمـەڵگەی مەدەنییە. لە خۆپیشاندانێکدا کە داوای موچەی خۆی و مووچەخۆرانی تری دەکرد کە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە مووجەکانیان نادرێت، دەستگیرکرا. خانەوادەکەی چەند جارێک هەوڵیان داوە کە بە کەفالەت ئازادی بکەن. بەڵام لەلایەن دادگاوە ڕەتکراوەتەوە کە ئازاد بکرێت. بەدەل بەرواری لە ٢١ ی ئابی ٢٠٢٠ لە زیندانە.

CANADA
103 Bellevue Ave · Toronto, ON M5T 2N8
USA
Box 6508, Chicago, IL 60680
This work is licensed under a Creative Commons Attribution-NonCommercial 4.0 International License
Connect with us for up-to-date news on actions and ways you can participate.
Every donation makes a difference